دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماری هێرشی ٢٤ کاتژمێر ڕادەگەیەنێت
ئاماری ڕۆژی سێ شەممە ٢٠٢٦/٤/١٤
_ یەک هێرشی درۆنی کاتژمێر ٥:١٥ خولەکی ئێوارە کرایە سەر شاری کۆیە - کەمپی پەنابەران.
_ سێ هێرشی درۆنی کاتژمێر ٥:١٥ خولەکی ئێوارە کرایە سەر کەمپی پەنابەران لە سورداش و
لەدەرئەنجامی هێرشەکاندا شەهیدێک و دوو برینداری لێکەوتەوە.
ئاماری ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢٦/٤/١٥
یەک هێرشی درۆنی کاتژمێر ٢:١٦ خولەکی نیوەڕۆ کراوەتە سەر ناحیەی دێگەڵە - کەمپی پەنابەران و لەدەرئەنجامی هێرشەکەی ئەمڕۆدا زیانی گیانی نەبووە.
هەواڵی پەیوەندیدار
شوێنی ڕیکلام