ناوەڕۆک: یەکێک لە بریندارانی ڕووداوە نیشتمانییەکەی کەرکووک بە ناوی (موراد مەولود ئەحمەد) کە پیشەی پێشمەرگەیە و تەمەنی ٤٤ ساڵە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانەی ئازادی گیانی لەدەست دا. بەمەش کۆی گشتی قوربانیانی ڕووداوەکە گەیشتە ٨ گیانلەدەستدان و ٢٥ بریندار.
پاشخان: ئێوارەی ٢٦-٠٤-٢٠٢٦، بارهەڵگرێکی چیمەنتۆ لە شەقامی دەروازەی کەرکووک کۆنترۆڵی لەدەستدا و بەو هۆیەوە خۆی بە ٣٠ ئۆتۆمبێلدا کێشا، کە کارەساتێکی مرۆیی گەورەی لێکەوتەوە.
سەرچاوەکان: #تەندروستی_کەرکووک #فەرمی