ناوەڕۆک: هێرشێکی ئاسمانی بە درۆن بۆ سەر ناوچەی دۆڵی ئاڵانە لە سنووری قەزای خەلیفان ئەنجامدرا کە بارەگا و پێگەی پارتە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی لێیە. درۆنەکە لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە لە ئاسمان خراوەتە خوارەوە.
ناوەڕۆک: هێرشێکی ئاسمانی بە درۆن بۆ سەر ناوچەی دۆڵی ئاڵانە لە سنووری قەزای خەلیفان ئەنجامدرا کە بارەگا و پێگەی پارتە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی لێیە. درۆنەکە لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە لە ئاسمان خراوەتە خوارەوە. پاشخان: ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان بەتایبەت دەڤەری سۆران و خەلیفان، بەردەوام وەک ناوچەی حەوانەوە و جێگیربوونی پارتە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران سەیر دەکرێن، کە ئەمەش وایکردووە چەندبارە بکرێنە ئامانجی هێرشی درۆنی و مووشەکی لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە.